نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر دۆخی شەنگال هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق “یۆنامی” لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی نێوان هێزەكانی یەبەشە و سوپای عێراق لە سنووری قەزای شەنگال هاتە دەنگ و دووپاتیكردەوە، پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شەنگال لەسەرووی هەموو شتێك بێت.

نووسینگەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی: زۆر نیگەرانین لە بەرامبەر پێكدادانەكانی شەنگال و لێكەوتە خراپەكانی بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل.

لە تویتەكەدا ئەوەشهاتووە‌، پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شەنگال لەسەرووی هەموو شتێك بێت.

باس لەوەشكراوە، هاووڵاتیانی شەنگال لە رابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

لە كۆتایی تویتەكەشدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دووپاتیكردەوە، تێكدەرانی ناوخۆیی و دەرەكی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا