پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره به‌منزیكانه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا بكات و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی ئه‌منی و ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بكات.
له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ناوبراو هیچ سه‌ردانێكی بۆ توركیا ئه‌نجامنه‌داوه، ئه‌ویش به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له‌نێو خاكی عێراق دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی “العربی جدید” له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا واده‌ی سه‌ردانی كازمی بۆ توركیا ئاشكراده‌كرێت، هاوكات سه‌ردانه‌كه به‌مزووانه ئه‌نجامده‌درێت.
به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێن، شاندێكی باڵا یاوه‌ریی كازمی ده‌كات له‌ئێستاشدا ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و مه‌له‌فانه ده‌كرێت كه عێراق له ئه‌نقه‌ره باسیده‌كات، دیارترینیان كێشه‌ی ئاوی دیجله و فوراته له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌روه‌ها پرسی په‌كه‌كه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ توركیا ده‌خرێته‌به‌رباس.
شانده‌كه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت به یه‌كجاریی و بۆ ڕێكه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی، پرسی ئاو له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه، كه ئه‌و پرسه به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی توركیاوه مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاویی عێراق دروستكردوه.
یه‌كێكی دیكه له ئه‌جێندای سه‌ردانی كازمی بۆ توركیا، پرسی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی نوێیه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، كه ده‌روازه سنورییه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته نزیكی ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل”.