یەكێك لەكێشەكانی بەردەم گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا

پۆڵەتیك پرێس:
كێشەی ژمارەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لە نێوان هەولێر و بەغدادا تازە نییە، لەدوای ساڵی ٢٠١٠ـەوە هەرێم ئەو كێشەیەی لەگەڵ كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی عێراقیدا هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بودجەی ١٧% ڕاستەوخۆ دەدرا بەهەرێم زۆر كێشەی دروست نەكردبوو، بەڵام ئێستا ئەوە كێشەیە لەنێوانیان سەری هەڵداوەتەوە.

لەنووسراوە فەرمییەكانی عێراقدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم (682 هەزارو 849) كەسە، بەڵام بەگوێرەی نووسراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم (753 هەزارو 880) كەسە لەكۆی (ملیۆنێك‌و 256 هەزار) موچەخۆر.

لەگەڵ بوونی كێشەكان لەسەر ژمارەی فەرمانبەران، ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق، راستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام ژمارەكان كێشەی بۆ ئەو هەوڵە دروست كردووە.

لەو بارەوە ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك وتی: لەساڵی 2011 ەوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم بە مەبەست داتایی دروستی فەرمانبەرانی نەناردووە بۆ حكومەتی عێراق، بۆیە ئەو ژمارەیە بەو ڕێژەیە ماوەتە، لەبەر ئەوەی لەوەو پێشتر ئەو داتایە كەمتر بووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكر، لەساڵی 2005 ڕێژەكە 516 هەزار بووە، هەموو ساڵێك لە بودجە چەند زیادیكردووە، بۆ هەرێم شتێك زیادیی كردووە تا گەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە و پاشان داتایان نەناردووە، بۆیە دەبێت حكومەت وەڵامی ئەو پرسە بداتەوە، كە تائێستا بۆچی داتای فەرمانبەرانی هەرێمیان نەناردووە.

هەوڵی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا لەلایەن پەرلەمانتارانی كوردی پەرلەمانی عێراق دەدرێت‌و ئەو ئەو مەبەستەش، تائێستا 117 پەرلەمانتار واژوویان لەسەر ئەو داواكارییە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا