بەهۆی خۆپیشاندانەکانى بەغداوە کۆبوونەوەى پەرلەمان دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق، دەنگیدا بە دواخستنی خوێندنەوە و گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەدەیان كەس لەناوەڕاستی بەغدای پایتەختی دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان خۆپیشانیان ئەنجامدا.

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەى بەوەکردوە، پەرلەمان دەنگیدا بە دواخستنی خوێندنەوە و گفتوگۆی هەمواركردنەوەی سێیەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠١٩.

ئەمرۆ دەیان هاوڵاتی لە بەردەم ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان كرد، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەوڵەكانی هێزە سیاسییەكان لەپەرلەمان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی سانت لیگۆ.

بڕیار بوو ئەمڕۆی  پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا