ناوەند و هەرێم پابەندی رێككەوتنی بودجە نابن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە میکانیزم و ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم هەیە بۆ جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی 2021 بەڵام نەحكومەتی عێراق و نە هەرێم نایانەوێت رێككەوتنی نێوانیان جێبەجێ بكەن.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕێنمایی بۆ میكامیزمی  جێگیرکردنی یاسای بودجەی عێراق دەركردووە و دەبێت شاندێكی هونەری لەهەرێمەوە سەردانی بەغدا بكەن بۆ ئەوەی ئەو میكانیزمی جێبەجێكردنە یەكلایی بكەنەوە بەڵام هەرێمی كوردستان سستە لەئەنجامدانی ئەو كارەو حكومەتی ناوەندیش پێی خۆشە هەرێم پایەند نەبێت بەرێككەوتنەكەوە بۆ ئەوەی مەقاسە نەمێنێت و بودجە بۆهەرێم نەنێرێت.

وتیشی، ناوەندو هەرێم بابەند نابن بەو رێككەوتنەی كەلەسەر بودجە كراوە و هیچ لایەكیان نایەیانەوێت رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن چونكە هەرێم پارەی نەوت رادەست ناكات و بەغاش بوجە بۆهەرێم نانێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا