پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی سوری “سانا” بڵاویکردەوە، “بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کە پاسێکی لە ناوچەی ڕەققە لە سوریا کردەئامانج، 11 سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا”.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ پاسێکی مەدەنی لەسەر ڕێگای ڕەققە – حمس کراوەتەئامانج و بەهۆیەوە 11 هاووڵاتی سەرباز و مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندار بوون”.
پێشتریش ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشێکی “تیرۆرستی”یەوە لە ڕەققە چەند هاووڵاتییەک گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.