بەهای نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دوو جۆرەکەی نەوت نرخەکانیان بەرزبووەوە، هۆکارەکەش دابەزینی چاوەڕواننەکراوی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکایە.

رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 5 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 88 دۆلار و 47 سەنت.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 8 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 83 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی راپۆرتە داراییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، قەبارەی سووتەمەنیی کۆگاکراو لە ئەمبارەکانی ئەمریکا بە بڕی 3 ملیۆن و 237 هەزار بەرمیل کەمیکردووە لە هەفتەی رابردوودا.

کەمبوونەوەی رێژەی سووتەمەنیی کۆگاکراوی ئەمریکا، قەبارەی خواستی لەسەر ئەو کاڵا ستراتیژییە لە بازاڕەکانی جیهان بەرزکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا