هەپەگە کوژرانى چەند سەربازێکى تورکیاى راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکی چەند رۆژى رابردوی گەریلاکانیاندا دژی سوپای تورکیا 10 سەربازیان کوشتوون و سێ گەریلاشیان شەهید بوون.

هەپەگە رایگەیاندووە، ئەو چالاکییەى هێزەکانیان لە ناوچەی بەرواری لە هەرێمی سێرت بووە کە تێیدا تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئوتومبێلێکی سوپای تورکیا تێکشکێنراوە و ١٠ چەکداریشان کوژراون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ١٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی رەشەکانێی سەر بە پارێزگای دھۆک کردووەتە ئامانج و سێ گەریلایان شەهید بوون.

ناوبەناو سوپای تورکیاو گەریلاکانى پەکەکە لە ناو خاکی هەرێم رووبەڕووی یەکدەبنەوەو بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر یەکترى چەند قوربانى و بیریندارى لێدەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا