دوو بوومەلەرزە تورکیایان هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە 13ی ئادار، دوو بوومەلەرزە پارێزگای مالاتیایان لە تورکیا هەژاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتژمێر 4:34 خولەک، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر، قەزای پورتوگەی سەر بە پارێزگای مالاتای هەژاند، پاشان لە کاتژمێر 5:13 خولەک بۆ جاری دووەم بەگوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر ناوچەی هەژاندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە ناکاوەکان لە تورکیا، بوومەلەرزەی دووەم کە لە کاتژمێر 5:13 خولەک ڕوویداوە، لە قوڵایی هەشت کیلۆمەترەوە بووە.

لەکاتێکدا، لەمانگی شوباتەوە، چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیایان هەژاندووە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا