نەتەنیاهۆ: بزوتنەوەی حەماس هەمووان دەکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی ئیسرائیل رایگەیاند، بزوتنەوەکانی حەماس و جیهاد زیاتر لەچوار هەزار موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

لەدیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک دیبلۆماتکاری بیانی نەتەنیاهۆ وتی: بزوتنەوەی حەماس هەمووان دەکاتە ئامانج و کەسانی مەدەنی بۆ پارێزگاریکردن لەخۆی بەکاردەهێنێت و ئیسرائیل هەوڵ دەدات توانا سەربازییەکانی حەماس لەناوببات.

نەتەنیاهۆ وتیشی: ئێمە دوو بژاردەمان هەیە، یان بەرگریکردن یان هێرشکردن، بەڵام ئێمە لەقۆناغی بەرگریداین و بەهەموو توانامانەوە هەڵدەستین بە کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی حەماس لەناوچەکانی نیشتەجێبوون لەغەززە هەستاوە بە هەڵکەندنی تونێلی ژێرزەمینی و تیایدا چەک عەمبار دەکات”.

ماوەی 10 رۆژە ناکۆکی و روبەڕوبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا