پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، نوسینگەی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پارەو ئاڵتونی دزیبوو .

لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە بڕێك پارەو ئاڵتونی لێدزاروە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواچوونەكان توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا كەتۆمەتبار دزیبووی .

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا