ئۆپیك پڵەس تا دوو مانگی دیكە نرخی نەوت بەجێگیری دەهێڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لیژنەی وەزاری ئۆپیك پڵەس تایبەت بە چاودێری نرخی نەوت، بڕیاریدا بۆ دوو مانگی داهاتوو هەناردەی نەوت بەجێگیری بهێڵێتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری ئۆپیك پڵەس تایبەت بە چاودێری نرخی نەوت كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، باسی لەوەكرد، بەمەبەستی پاراستنی هاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوی نەوت لە بازارەكانی جیهان، ئۆپیك پڵەس بڕیاریدا بۆ دوو مانگی داهاتوو هەناردەی نەوت بەجێگیری بهێڵێتەوە.

وتیشی، سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ جارێكی دیكە لیژنەكەیان هەڵسەنگاندن بۆ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا دەكات، لەسەر ئەو بنەمایەش راسپاردەی خۆی بۆ كەمكردنەوە یان زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت پێشكەش بە وەزیرانی نەوتی وڵاتان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا