بڕیارێك لەقوباد تاڵەبانیەوە بۆ شاری سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە‌ سە‌ر راسپاردە‌ و فە‌رمانی جێگری سە‌رۆكی حكوتی ھە‌رێمی كوردستان جوانكاری بۆشاری سلێمانی ئە‌نجام دە‌دریت.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە‌فە‌رمانی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بۆ ئەوەی سلێمانی سیمایەكی جوانی هەبێت دە‌ست كراوە‌ بە‌جوان كردن ونۆژە‌نكردنە‌‌وە‌ی شە‌قامە‌كانی شاری سلێمانی.

وتیشی، لەدوای فەرمانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی بۆجوان كردنی شە‌قامە‌كان ھە‌ستاوە‌ بە‌ تازە‌كردنە‌وە‌ و بۆیاخ كردنی كرپستۆنی شە‌قامە‌كان لە‌شە‌قامی بازنە‌یی مە‌لیك محمود لە‌گە‌ل پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام وبلوارە‌كان و چاكردنە‌وە‌ی نافورە‌كانو ئەو هەڵمەتە ‌تە‌واوی شە‌قامەكە كە‌دە‌گریتە‌وە‌.

راشیگەیاند، ھە‌رلە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان سە‌رجە‌م سە‌وزای شە‌قام و بلوارە‌كان سە‌وزدە‌كرینە‌وە‌‌ و بۆ ئەوەش بۆردی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كانی سلێمانی ھە‌ستاون بە‌ناشتنی نە‌مام ودار) لە‌شە‌قامی دە‌روازە‌ی شاری سلێمانی بە‌پێی ئە‌ودەرخستە‌ی بۆی كراوە‌ سە‌رجە‌م ئە‌ودارانە‌شی وشك بوون دار ونە‌مامی تازە‌ لە‌شوینیان دە‌نیژریت.

وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئە‌وجوانكارییە‌ی كە‌بۆشاری سلێمانی ئە‌نجام دە‌ریت سە‌رجە‌م شە‌قامە‌ سە‌ركییە‌‌كان دە‌گریتە‌وە‌ ھە‌رلە ‌شە‌قامی تاسلوجە سلێمانی تا ناوشاری سلێمانی و بە‌تە‌واو بونی پرۆژە‌كەش سلێمانی سیمایە‌كی جوانی دە‌بیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا