لە سلێمانی خۆڵبارین كۆتایی دێت و بارانبارین دەست پێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێ یەكشەممەوە خۆڵبارین كۆتایی دێت و شەپۆلێكی بارانبارین دەست پێدەكات.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند: ئەم شەپۆلە یەكێكە لەو گۆڕانكارییە خێرایانەی لە وەرزی بەهاردا لە كەش و هەوا رودەدات، كەبەهۆی چالاك بونی باو شەپۆلی بارانبارین و هاتنی بارستە هەوای سارد ناوە ناوە كەش دەگۆڕێت، بەتایبەت كاریگەری بای باشور و ناوەڕاستی عێراقمان لەسەرە.

وتیشی: بەرزبونەوەی خێرایی با كە 30 بۆ 35 كم بە ئاراستەی باكوری خۆرئاوا وای كردوە زۆربەی كاتەكان ئاسمان هەوری تەواوەتییە و ئەگەری بارانبارین لە كات و شوێنی جیاواز هەیە.

روونیشیكردەوە، بەهۆی كاریگەری بای باشوریشەوە ئەم تەپوتۆزە ئەمڕۆش دەمێنێت و لە سبەینێ‌ یەكشەممەوە كەم دەبێتەوە و باران بەسەریدا دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا