پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە31ی تشرینی یەکەم، وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، هەڵمەتی فرۆشتنی خۆراکە سەرەتاییەکانی بەنرخی پاڵپشتیکراو لە سەرجەم پارێزگاکان راگەیەندراوە.
ئەسر غورێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگای پێگە و فرۆشگاکانی بەبازاڕکردنەوە لە بەغدا و پارێزگاکان، کۆمپانیا خۆراکییەکان پاڵپشتی دەکرێن و بەنرخی (کێبڕکێ لە هەرزانیدا) بەرهەمەکانیان بۆ فرۆشتن دەخەنە بازاڕەوە.
ڕوونیکردەوە، هەڵمەتی فرۆشتی خۆراکە سەرەتاییەکان بەنرخی پاڵپشتیکراو چەند جۆر خواردنی سەرەکی دەگرێتەوە وەک، هێلکە، شەکر، مریشک، گۆشتی ئاژەڵ، ئارد، دۆشاوی تەماتە و چەند پێداویستییەکی دیکە.
جەختیکردەوە، ئامانج لەو هەڵمەتە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەیە، کە یاری بەنرخەکان دەکەن، بۆئەوەی لەو رێگایەوە بتوانرێت بەنرخێکی داشکێنراو پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە بازاڕدا دابین بکرێت.