لە هەولێر ژنێك لەلایەن پیاوەكەیەوە كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەستاوە بە كوشتنی ژنەكەی خۆی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێكی كوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری نەحیەی شەمامك، دەست بەجێ هێزەكانیان گەشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت كەوا ئافرەتێك بەناوی (بەهار زەكەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ، كوژراوە.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیویانە بە كەمتر لە پێنج كاتژمێر هاوسەرەكەی بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بكەن كە لە ئاكامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر كێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێكخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا