داعش هێرش دەكاتە سەر گوندێكی قەزای حەویجە

پۆڵەتیك پرێس:
لەهێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی ناحییەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە ئەفسەرێكی سوپای عێراق بەپلەی مقدم كوژراو چوار كەسی تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك بە “پۆڵەتیك پرێس”ی رایگەیاند، لەهێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندی (الماجد) لەناحییەی ریاز ئەفسەرێك بەپلەی موقەدەم كوژراوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، هەر لەو هێرشەدا چوار كەسی تریش برینداربوون، كە دوانیان سەربازی سوپای عێراق بوون‌و دوانەكەی تریش خەڵكی گوندەكە بوون.

چەكدارانی داعش ماوەیەكە لەناوچە جێناكۆكەكان هێرشەكانیان بۆ سەر سوپای عێراق‌و هێزە ئەمنییەكان چڕكردووەتەوە، كە ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەیانی لێدەكرێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، ئەو چەكدارانەی داعش، كە هێرشەكەیان بۆ سەر گوندی “الماجد” ئەنجامداوە، بۆمبێكی چێنراویشیان داوە، كە دواتر بەهێزە ئەمنییەكاندا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیسی فیدراڵی گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا