هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیتۆ جان، هونەرمەندی دیاری کورد و باکووری کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەیتوڵا گونەری، ناسراو بە بەیتۆ جان، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

بەیتۆجان، لە ساڵی 1955 لە شاری فارقینی باکووری کوردستان لەدایک بووە. زیاتر لە 30 ساڵە بەزاراوەی کرمانجی گۆرانی دەڵێت و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە.

ناوبراو، لە ساڵی 1986 بەهۆی گۆرانی وتن بەزمانی کوردی، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیردەکرێت و 6 ساڵ زیندانی دەکرێت. لە پاش ئازادبوونی، ئاوارەی هەندەران دەبێت و ئەمڕۆ سێشەممە. رێککەوتی 12ی ئەیلوولی 2023 لە خاکی سوید کۆچی دوایی کرد.

نوێترین زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندرووستی بەیتۆ جان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا