پلاسخارت داوا دەكات عێراق بودجەی هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە وتارێكیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، پێویستە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

رۆژی سێشەممە، جێنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك وتارێكی پێشكەش كرد.

پلاسخارت وتی، گرفتە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، راستە گرفتی تەكنیكی هەن، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت كە بەهۆی ئەو گرفتانەوە خەڵكی رۆژانە رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە.

لەبارەی بودجەوە ئاماژەی بەوە كرد، بڕیاری ئەم دواییەی حكومەتی ناوەندیی بۆ ناردنی شایستەیەكی دارایی بۆ مانگی كانوونی دووەم هەنگاوێكی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی سەقامگیری بێتە ئاراوە، پێویستە هەرێمی كوردستان بودجەی بۆ بنێردرێت تاوەكو مووچەی مانگانەی فەرمانبەرەكانی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا