پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، خڵوسی ئاكار هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی له‌به‌رپرسانی هه‌رێم كردووه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌ی “العرب”ی له‌نده‌نی، خڵوسی ئاكار له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و پاشان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌رپرسانی هه‌رێم كردووه، ئه‌گه‌ر له پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌كه‌كه هاوكاریی ئه‌نقه‌ره نه‌كه‌ن، ئه‌وا توركیا دۆسیه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی نوێ له‌گه‌ڵ موسڵ ده‌جوڵێنێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت “ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پشتی به‌ستووه به ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق له‌ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل، هه‌ربۆیه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنوریی نێوان عێراق و توركیا، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر كورده‌كانی عێراق ده‌بێت”.
هه‌ڕه‌شه‌كانی خڵوسی ئاكار له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی نوێ له‌نێوان عێراق و توركیا مێژوویه‌كی پێشتری هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، پڕۆژه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه، توركیا به‌بێ تێپه‌ڕبوون به خاكی هه‌رێمی كوردستان بگاته عێراق و ده‌روازه سنورییه‌كه‌ش ناوی ئۆڤاكۆیه.