لاهور شێخ جەنگی و نوێنەری هاوپەیمانان لە هەرێم كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەو رەوشی دۆخی ئەمنی و جموجوڵەكانی داعشیان تاوتوێكرد.

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، بەئامادبوونی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەیی هێزەكانی 70 و زۆرێك لە ئەندامانی هەیئەی فەرماندیی هێزەكانی70 لەگەڵ نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێم كۆبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبونەوەكە لە بارەگای هێزەكانی پشتیوانی دوو لە فەرماندەیی هێزەكانی 70 بەڕێوەچووە.

مەحمود سەنگاوی دەڵێت، “لەو كۆبوونەوەیەدا دۆخی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و جموجوڵەكانی چەكدارانی داعشمان تاوتووێكرد”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە لە سنوری ناوچە كێشە لەسەرەكان، چەكدارانی داعش ناو بەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدەن.

پێشتریش هەرێم و بەغدا چەندینجار كۆبونەوەتەوە تاوەكو لە رێگەی دانانی بنكەی هاوبەشی و بوونی هەماهەنگی نێوانیانەوە رێگری لەو هێرشانەی داعش بگرن، بەڵام تائێستا ئەو هەماهەنگییە دروست نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا