ژمارەیەک چەکداری داعش لە کەرکووک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە کەرکووک 10 چەکداری داعش دەستگیرکران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەکاتی ئەنجامدانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای کەرکوک 10 چەکداری داعش دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چەکدارانەی داعش کە دەستگیرکراون بەناوی کەتیبەی خۆکوژانی سەر بە ڕێکخراوی چەکداری داعش کاریان کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا