وەفدێکی هەرێم سەبارەت بە مووچە سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و، لەبارەی بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی کۆببێتەوە.

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 15ـی ئابی 2023، وەفدێکی حکومەت هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەسەر پرسی یاسای بودجە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبنەوە.

راشیگەیاند، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندێکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەردانی بەغدا بکەن و تاوتوێی یاسای بودجە لەگەڵ شاندی بەغدا بکەن.

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، بەم زووانە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، چونکە هیچ پاساوێکیان نەماوە بۆ دواخستن و نەناردنی بەشە دارایی حکومەتی هەرێمی بەپێی یاسای نوێی بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا