“یاسای چاکسازی ئەنجامێکی بەرهەمداری نەبووە”

پۆڵەتیک پرێس؛

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت”پێویستمان بە فشاری زیاترە بۆ نەهێشتنی دوو ئیدارەیی.

 

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس وتی” دوو ئیدارەیی و نەبوونی هێزی نیشتیمانی و ڕێکنەخستنەوەی داهات بەحکومڕانی هەرێمەوە دیارن و ئەگەر نەتوانین دامەزراوەی نیشتیمانی دروست بکەین ئەوا هەر قسەکردنێک لەسەر چاکسازی بنەمایەکی بەتاڵی هەیە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان وتیشی”، یاسای چاکسازی ئەنجامێکی بەرهەمداری نەبووە و نەبووەتە هۆی زیادبونی داهاتی گشتی.

 

ئەوەشی وت؛ پێویستمان بە فشاری زیاترە پێویستە خەڵك بێدەنگی هەڵنەبژێرێت، سەبارەت بە سیستمی دوو ئیدارەیی، وەك بزوتنەوەی گۆرانیش لە پێش مووچەوە باسمان لەنەهێشتنی دوو ئیدارەیی کردووە.

 

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، ئاماژەی بەوەشكرد” پێویستە هەیبەت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و لەم ڕووەشەوە هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان گرنگ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا