پۆڵەتیک پرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له نزيكه‌وه چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌كانى ده‌كه‌ين.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “ده‌ستوور و ياسا مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتيانه ديارى كردوو‌ه و ده‌يانپارێزێت، به هه‌مان شێوه ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتيژى گرتووه. داوا ده‌كه‌ين خۆپيشاندان و ناڕه‌زايى و مامه‌ڵه‌كردنيش له‌گه‌ڵياندا له چوارچێوه‌ى ياسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات بكه‌ن”.
وتیشی: توندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين دان به خۆيان‌دا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه به ئاقارێكى خراپتردا بڕوات.
ئەوەشی خستەڕوو، “سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عێراقه و هه‌ر تانه و سكاڵا و تێبينييه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێت به ڕێكاره ياسايييه‌كان يه‌كلايى بكرێنه‌وه و ئاشتيانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين”.