بەفەرمی کۆمسیۆن ژمارەی پارتە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانێتییانەی ڕاگەیاند کە بەشداری لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا دەکەن.

لەڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 267 پارت مۆڵەتی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەیان پێدراوە و 42 هاوپەیمانێتیش پەسەندکراون بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، 49 پارت داوای تۆمارکردنیان کردووە و 126 پارتیش ویستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو پارت و کاندیدانەی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن کە بڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا