لە ماڵێكدا لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێكدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی كوردسات لە ماڵێكدا لە شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەرچەند پارچە چەكێكدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لە دوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لە سنوری بنكەی پۆلیسی كوردسات ڕوویداو هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دادوەر فەرمانیدا بە پشكنینی ماڵێك لە سنورەكە، سەرئەنجام تونرا لە ناو ماڵێكدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچەچەكێكدا.

ئەو چەكانەی دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە ( یەك كڵاشینكۆف، دوو تاپڕ، یەك ڕومانە، 360 فیشەكی كڵاشینكۆف، 30 فیشەكی دەمانچە، 24 فیشەكی تاپڕ، 21 مەخزەنی كڵاشینكۆف، یەك مەخزەنی حەفتاوپێنجی، دوو شانەی دەمانچە، یەك تاقم مەخزەن و یەك قەمە ).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا