کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانییدا.

دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، رۆژی سێشەممە (26ـی ئادار)، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان. لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراوورد لە ناوچەکانی تردا.

کەشناسیی هەرێم سەبارەت بە کەشی سبەی (چوارشەممە) رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانیی زوودا.

پلەکانی گەرما لە رۆژی سێشەممەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی دووشەممە، هەروەها لە رۆژی چوارشەممەدا پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 16
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 22

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا