رۆژی چوارشەممە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و دەرگای خۆپاڵاتن بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بكاتەوە.

بەگوێرەی كارنامەی كۆبونەوەكە، بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكە تایبەتە بە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی پەرلەمان، هەروەها بڕگەیەكی تریش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵایەكی لەیس دلێمی، ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، كە هاوكات سەرۆكی پارتی تەقەدوومە و یەكێكە لە سەركردە هەرە دیارەكانی سوننە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا