پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ لێبڕینێك له‌موچه‌ی ئه‌مجاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بكرێت.
به‌گویره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باسی له‌وه‌كردووه، “پێشنیازی لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دانراوه، هه‌ربۆیه له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراقه گۆڕانكاریی تیادا بكات”.
له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق چه‌ند بڕێكی جیاواز له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریكراوه، كه به‌ناونیشانی باج له موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.