ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستا ن ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 21-2-2024، شایستە داراییەکانی مانگی 11ـی ساڵی 2023 بەسەر مامۆستایانی پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە پەروەردەکانی چواردەوری هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

هاوکات راشیگەیاند، ئەگەر سبەی شایستەی مامۆستایانی سنووری هەولێر و دهۆک بەتەواوەتی دابەشنەکرا، گرنتییان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە کە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تەواوی شایستە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت.

لە رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا