پۆڵەتیک پرێس
ئەلیکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشکی ناوداری روسیا، چەند هەڵەیەکی دیاریکرد بەگشتی لە کاتی چارەسەرکرنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێن.
پزیشکەکە باسی لەوەکرد، پێویست ناکات هەموو ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن خێرا بچنە نەخۆشخانە یاخود چەندین جۆر دەرمان بەکاربهێنن، ئەو کەسانەی بە سەختی توشی ڤایرۆسەکە نابن با لێگەڕێن جەستەیان بە توانای بەرگری سروشتی خۆیەوە دژی ڤایرۆسەکە بجەنگێت.
وتیشی: ئەگەر نەخۆشەکە هیلاک نەبوو، یاخود تەنگەنەفەسی نەبوو، پلەی گەرمی جەستەشی بۆماوەی دوو رۆژ لە ٣٨ پلە کەمتر بوو، پێویست ناکات داوای ئەمبولانس بکات و پزیشەکانیش لە کارە گرنگەکانیان بکات.
جەختی لەوەش کردەوە، هەندێک کەس هەر کە دەزانێت کۆرۆنایەتی پەنا دەباتە بەر چەندین جۆر دەرمان بە بێ رەچەتەی پزیشک، ئەم جۆرە کەسانە کەرتی تەندروستی بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەکەن و ناهێڵن یارمەتی بگاتە دەستی ئەو کەسانەی بەڕاستی پێویستیان بە کات و چارەسەرە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەتا ئێستا هیچ ڤاکسینێکی دانپێدانراو بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادا نییە و هەندێک لە توشبووان بەبێ رەچەتە و رێنمایی پزیشک پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمانی دیکە کە هەندێک جار کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان دادەنێت.