وەزیری نەوت پۆستی وەزیری دارایی وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری وەزارەتی دارایی بە وەكالەت، راسپارد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ راپەڕاندنی كارەكانی وەزارەتی دارایی راسپێردرا.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە و دەستلەكاركێشانەوەكەی لەلایەن مستەفا كازمییەوە پەسەند كرا.

چەند سەرچاوەیەكی میدیایی باسیان لەوەكردووە، عەلی عەلاوی بەنیازە خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید بكات، بەڵام بە فەرمی ئەو دەنگۆیە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا