پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەکات، بەهۆی پابەندبوون بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە، لەنیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت 75 دۆلار تێپەڕنەکات و لە 68 دۆلاریش نەیەتەخوارەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشکرد، چەند پڕۆژەیەکی نوێ هەیە و لەنێویشیاندا گرنگیپێدانی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و وتیشی: پێدەچێت کۆمپانیاکە لەبەشێکی دیاریکراوی عێراقدا لەهەندێک وەبەرهێناندا بمێنێتەوە.

پێشتریش بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی پێشبینی کرد، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە وەرزی هاویندا بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە و وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام دەبێت ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر دابەشبکرێت و ئابووری جیهان بکەوێتەوە چالاکی.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژانی رابردوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک لەئێستادا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 69 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا