عێراق مەرجی نوێ‌ بۆ ناردنی پشكی هەرێم دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ پێوەری دیكە لە هەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێندرێت و حكومەتی فیدراڵیی عێراقیش كاری لەسەر دەكات.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رۆژی سێشەممە 5_4_2022، رایگەیاند: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021، هەرێمی كوردستان لەسەری پێویست بوو نرخی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ رادەستی حكومەتی عێراق بكات. ئەوەی نێردراوە (بۆ هەرێمی كوردستان) دوای ئەوە بووە كە نرخی 250 هەزار بەرمیلی لێ گەڕێندراوەتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق وتی: ساڵی رابردوو بڕە پارەیەكی كەمیان داوەتە هەرێمی كوردستان و ئەمساڵیش پێوەری دیكە لە هەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنێت و حكومەتی فیدراڵیی عێراقیش كاری لەسەر دەكات.

لە كۆتایی مانگی ئاداری 2021دا پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق پەسندكرا؛ بەپێی یاساكە، دەبوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكات، عێراقیش لە بەرامبەردا مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام دواتر حكومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە تەنیا 200 ملیار دینار وەكو سولفە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا