حكومەتی عێراق: نرخی بەنزین لە 450 دینار بەرز ناكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بە نیازنین بەهیچ شێوەیەك نرخی بەنزین بەرزبكەنەوە، ئەگەرچی لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی زۆر بەرزبووەتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هۆكاری دروستبونی قەیرانی سوتەمەنی لەبەشێك لە پارێزگاكانی عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ بەقاچاخبردن.

وتیشی: هیچ نیازێكمان نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین چونكە ناتوانین لەوە زیاتر فشار بخەینە سەر چینە هەژارەكەی كۆمەڵگە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار و غاز بە 400 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت ، لەكاتێكدا نرخە جیهانیەكەی 1500 دینارە.

وەزیری نەوت جەختی كردەوە، ئەوان پشتگیری بەرزبوونەوەی نرخەكەناكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا