پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ئاشکرایکرد، ڕێککەوتن لەسەر چوار بازنەیی و تۆماری دەنگدەرانی عێراق کراوە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد ڕایگەیاند، “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، چونکە ئەگەر ئەمساڵ بەڕێوەنەچێت ئەوا زیانی زۆر گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانیمان پێدەگەیەنێت”.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر ویستی تەواو هەبێت، شتێکی ئەوتۆمان لەپێش نییە کە وابکات هەڵبژاردن بەڕێوەنەچێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، پارتی و یەکێتی، پارتی و گۆڕان، ڕێککەوتنی سیاسییان هەیە و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش نزیکبوونەوە و هەماهەنگی هەیە.
پرسی هەڵبژاردن لە ئێستادا دیارترین پرسی هەرێمی کوردستانە و زۆرێک لە لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان فشاردەخەنەسەر هەرێمی کوردستان هەرچی زووە هەڵبژاردن ئەنجامبدات.