تورکیا هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

دەستەی هاوکاری مرۆیی تورکی iHH، ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکاری پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر دەکات.

مەحمود یەشار یەکێک لە ئەندامانی دەستەکە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، دەستەکەیان هاوکاری پێشکەشی 100 خێزان لە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر کردووە.

ڕوونیشی کردەوە، هاکارییەکان بریتیبوون لە بەتانی و هەندێک کەل و پەلی پێویستی ماڵ، بە هاوکاری تیمەکانی iHH، کە تایبەتکراون بە بەدواداچوون بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

ڕۆژی هەینی، بەهۆی لافاوێکی بەهێزەوە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر زیانی ماددی زۆری لێکەوت، هەروەها زیاتر لە 12 کەس گیانیان لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا