لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم لیژنەی دارایی رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی دەربارەی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومەت پابه‌ندبێت بە ده‌ق و ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه‌ی 2021 وە.

راگەیەندراوەكەی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویسته‌ حكومەتی عێراق، پابه‌ندی ده‌ق و ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ 2021 بێت كه‌ ماددەی 11 پەیوەندی بە شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویستی بە شیکردنەوە و موجامەلە نییە.

ئاماژە بەوەشدەكات، هەردوو حكومەتی ناوەندو هەرێم لە یاساکەدا ناویان هاتووە،هه‌ر لایه‌كیان پێشێلی ئەو دەقەكە بكەن كە ‌ له‌یاسای بودجه‌دای 2021 دیاریكراوە به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌كه‌وێته‌ سەر شانیان.

رۆژی دووشەممە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەوەش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە هاوكاری لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا