مامۆستایانی ناڕازیی: نەكردنەوەی قوتابخانەكان بەهۆی نەبوونی موچەوەیە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی باس لەوەدەكات، بڕیاری نەكردنەوەی خوێندنگاكان فێڵێكی تری حكومەتە بۆ نەدانی موچەو پەیوەندی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە.

دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “هەرچەندە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەڵام هۆكاری سەرەكی بۆ نەكردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان خۆدزینەوەی حكومەتە لە پێدانی موچە كە دەزانێت نارەزاییەتییەكان لە خوێندنگەكانەوە دەستپێدەكاتەوە بۆیە ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاری سەرەكی نییە بۆ ئەوەی دەرگای خوێندنگەكان نەكرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەكردنەوەی خوێندنگەكان فێڵێكی تری حكومەتەو وەكو ئەنجومەنەكەیان لەگەڵ سەرجەم پارێزگاو قەزاو ناحیەكاندا هەماهەنگی و پەیوەندییان هەیە و لە ئێستاشدا لەگەڵ فەرمانبەران یەك هەڵویست دەبن.

هاوكات لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەنێو خوێندنگەكاندا، دكتۆر خاڵس ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكە دەدات، بەڵام تا ئێستا ئەگەرەكان بەو ئاڕاستەیە دەڕوات لەئێستادا دەوام نەكرێـتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا