پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ژمارەیەك پرۆژە یاسا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە كاتژمێر 11:00 ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات و دەنگ لەسەر كۆمەڵێك پرۆژە یاسا دەدرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، یەكێك لەو خاڵانەی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەسەر دەكەن، هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا