فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لەکارخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا لەڕێگەی سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب ئەنجامدا و بوردومانی کرد.

باسی لەوەشکرد، نزیکەی کاتژمێر 3:55 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بە ژمارەیەک مووشەک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕستەوە لە ڕۆژئاوای لازقییە ئەنجامدا و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج، ئەوەش وایکردووە فڕۆکەخانەکە لە کارکردن بوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها زیانی ماددی هەبووە و زیانێکی ماددی زۆر بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا