شاندەكەی حكومەت سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارەی دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ پەرلەمان، تیمی دانوستانكاری حكومەت سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بكەن و ئەنجامی كۆبونەوەكانیان بۆ بخەنەڕوو.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، شاندەكەی حكومەت دەچنە پەرلەمان و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی ئەو كۆبونەوانەیان دەكەن كە لەگەڵ لایەنی عێراقی ئەنجامیانداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای پەرلەمان شاندەكە لە رۆژانی داهاتودا سەردانی لایەنە سیاسییەكانیش دەكەن و بابەتی رێككەوتن و رێكنەكەوتنیان لەگەڵ باس دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكەی هەرێم پێویستیان بە پشتگیری پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان هەیە و پێویستە هەمووان پێكەوە پشتگیریان بكەن.

لەماوەی رابردودا شاندێكی حكومەت چونە بەغداو دوای دوو هەفتە مانەوەو ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی بەبێ ئەنجامدانی هیچ جۆرە رێككەوتنێك گەڕانەوە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا