سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی لە سەقامگیری بەهای دینار دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێوەر و بنەما نێودەوڵەتیەكان هیچ مەترسی و نیگەرانیەك لەسەر دۆخی ئابوری عێراق نیە.

محەمەد حەلبوسی، لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەمە یەكەمجار نییە كە بەهای دراوەكان ئاڵوگۆڕ دەكات، هاوكات لەگەڵ ڕێوشوێنە یاسایی و ڕێكخراوەییەكانی بانكی ناوەندی گۆڕانكاری بەخۆوە دەبینن كە ئەو رێوشوێنانە هاوتەریبن لەگەڵ مەرجە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتە دراوییەكان.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: بەپێی پێوەرە جیهانیەكان و لەبەر ڕۆشنایی گەشەسەندنی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داهاتی بەدەستهێنراو كە بەرزترینە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردو، هیچ نیگەرانی و ترسێك لەسەر ئابوری عێراق نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا