سەردانی شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەولێر دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەولێر دواخرا.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرچاوەیەک بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، ڕۆژی هەینی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزە کوردییەکانی دیکە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئامانج لە سەردانی ئەم شاندە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی بنبەستی سیاسی و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئەم سەردانە لەدوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دێت، کاتێک ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، “ئەگەر كوتلەی سەدر بەربەستە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتدا، ئەوا پەرلەمانتارانمان ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا