لە توركیا زیاتر لە ٩٠ كۆچبەر لە كۆنتێنەردا دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

دەزگا لوتكە رایگەیاند، لە شاری ئزمیری توركیا زیاتر لە 90 كۆچبەر كە 20یان كورد بوون دۆزراونەتەوە كە لە نێو چەند كۆنتێنەرێكدا دەگوازرانەوە بۆ ئیتاڵیا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانی نوێنەرایەتی دەزگاكەیان لە وڵاتی توركیا، لە شاری ئزمیر زیاتر لە 90 كۆچبەر دۆزرانەوە كە لە نێو چەند كۆنتێنەرێكدا دەگوازرانەوە بۆ ئیتاڵیا، هاوكات لە دەریای ئیجەش 24 كۆچبەر پاش تێكچوونی مەكینەی بەلەمەكەیان رزگاركران.

باسی لەوەشكردووە، هەفتەی رابردوو 92 كۆچبەر لەسێ كۆنتێنەردا دۆزرانەوە كە لە نێویاندا نزیكەی 20 كوردی تێدا بووە و منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، كۆچبەرەكان لە پشت چەند بۆكسێكی خۆراكدا خۆیان حەشاردابوو.

دەشڵێت، “خۆشبەختانە تەندروستی كۆچبەرەكان باشە”.

ئەوەشدەخاتەڕوو، بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، 24 كۆچبەر لەلایەن هێزی دەریایی توركییەوە لە دەریای ئیجەدا رزگاركران و ئەوەش پاش لەكاركەوتنی مەكینەی بەلەمەكەیان بوو لە ڕێگایاندا بۆ دورگەی لێسڤۆس-یۆنانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا