دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نەهرۆ قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سکاڵایەکی لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری نەوتی عێراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تۆمارکردووە و بە ووتەی ئەو پەرلەمانتارە، ‘حکومەتی بەغدا جیاوازیی کردووە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان’.

لایەنی سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە هەرێمی کوردستان نەوت حکومەتی ناوەندیی 200 لیتر بە 54 هەزار دینار دابەشکراوە لەکاتێکدا لە شارەکانی عێراق هەمان بڕ بە 30 هەزار دینار دابەشکراوە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەروارێک بۆ وادەی بەرێوەچوونی دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی دیارینەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا