لە دهۆك لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا شەڕێکی سەختە و چەند هاووڵاتییەک برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك شەڕێكی سەخت لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا بەڕێوەدەچێت و بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو هاوڵاتییە كوڕ و باوكن.

بەرەبەیانیی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن سوپای توركیا لە ناوچەكانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاكی هەرێمی كوردستان بۆسەر پێگەكانی پەكەكە دەستیپێكرد.

هەپەگەش ئاماری شەڕوپێكدادانی دوو مانگی رابردووی نێوان گەریلا و سوپای توركیای بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 985 سەربازی توركیا كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا