پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی بیلاڕوس جەختی لەوە کردەوە، ژمارەیەکی زۆر گۆڕی کۆچبەران هەیە لە سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا بەڵام، حکومەتی پۆڵەند زانیارییەکان دەشارێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوس ڕایگەیاند، دەریایەک لە گۆڕی کۆچبەران لە سنوەری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا هەیە لە جەنگەڵەکاندا، وە کێ ئەو خەڵکەی شاردۆتەوە؟ تەنها باری نا ئاسایی ڕاگەیندراوە ڕێگەش نادرێت کەس نزیک بێتەوە.
وتیشی پۆڵەندا بە دوای مردووەکاندا دەگەڕێت و دەیانشارێتەوە، بەو هۆیەوە گۆڕەکان نەناسراو دەردەکەون، هەرچەندە ئەوانیش مرۆڤ بوون.
قەیرانی کۆچبەرانی عێراقی تا ئێستا لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا بەردەوامە، هەرچەندە حکومەتی هەرێم و عێراق ژمارەیەکی زۆر کۆچبەریان گەڕاندەوە.