“هیچ هێزێکی چەکداری لەناو شەنگالدا نەماوە”

پۆڵەتیک پرێس

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکی چەکداری لەناو قەزای شەنگالدا بوونیان نییە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە سەقامگیرە.

تەحسین خەفاجی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ئەو هێزانەی لەناو شەنگالدان تەنیا هێزەکانی سوپا و پۆلیسی ناوخۆیی سەربە حکومەتی ناوەندن کە بە سەرپەرشتیاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا کاردەکەن.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ دووشەممە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بەیاوەری عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا گەیشتە بارەگای هێزەکانی 20ی سەربە قەزای شەنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا